لە یەکێک لە کەمپی ئاوارەکان لە زاخۆ، کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
نەهشەت سەلمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگهیاند، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکی کوردی ئێزیدی بەناوی(ر.ح.ع) تەمەن 26 ساڵ لە کەمپی "بێرسڤ" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
روونیشی کردەوە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزاكه کراوە و بەپێی ماددەی 408 لە یاسای سزادانی عێراق لێکۆڵینەوە لەبارهی رووداوەکە دهستی پێ کردووە.