سەرۆك بارزانی و باڵوێزی بەلجیكا گفتوگۆیان لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆك بارزانی و باڵوێزی بەلجیكا گفتوگۆیان لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی بەلجیكا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی خەڵكەکە بۆ ناوچەكە کرد

ئەمڕۆ شەممە 14/5/2022، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە فیلیپ ڤاندین بولك، باڵوێزی بەلجیكا لە عێراق كرد و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بەلجیكا وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هەماهەنگی و پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاكاندا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و هەروەها پێویستیی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و، گەڕانەوەی خەڵكی شنگال بۆ ناوچەكانیان ئاڵوگۆڕ كرا.