سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ سه‌رۆكی نوێی ئیمارات نارد و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، خاڵێكی نێو پیرۆزباییهكهیه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/5/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا، پیرۆزبایی له سه‌رۆكی تازه‌هه‌ڵبژێردراوی ئیمارات كرد و ڕایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د بن زاید، سه‌رۆكی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م، هیواخوازین ئه‌م بۆنه‌یه ببێته هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه نایابه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات، هیوای سه‌ركه‌وتنت له ئه‌ركه‌كه‌تدا بۆ ده‌خوازین.