بنكە و مۆڵگەكانی داعش لە چیای قەرەچووغ بۆردومان دەكرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بنكە و مۆڵگەكانی داعش لە چیای قەرەچووغ بۆردومان دەكرێن

فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، لە چیای قەرەچووغی سنووری قەزای مەخموور، بنكە و مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش بۆردمان دەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، ئەمڕۆ شەممە، 14ی 5ی 2022، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، بنكە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لە چیای قەرەچووغ لە سنووری ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور بۆردومان كردووە.

بۆردومانكردنی تیرۆریستانی داعش لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ شەممە، شاندێكی باڵای سەربازیی عێراق، بە سەرۆكایەتیی فەریقی یەكەمی ڕوكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق، گەیشتە مەخموور.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر بۆردومانی بنكە و بارەگاكانی داعش لە چیای قەرەچووغ، (باسنیوز) پەیوەندیی بە ڕزگار محەمەد، قایمقامی مەخموورەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون.

تیرۆریستانی داعش لە سایەی هێزە ئەمنییە عێراقییەكان، بۆشایی ئەمنییان لە سنووری مەخموور قۆستووەتەوە، بۆ بەردەوامیدان بە هێرش و پەلامارە تیرۆریستییەكانیان و مانەوەیان لە چیای قەرەچووغ.