ئەنجوومەنی باڵای میرنشینی یەكگرتووی ئیمارات، محهمهد بن زاید ئال نهیانی بە سەرۆكی نوێی ئیمارات دەستنیشان كرد.
دوای كۆچی دوایی شیخ خەلیفە بن زاید سەرۆكی میرنشینە یەكگرتووەكانی ئیمارات، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات، محهمهد بن زاید حاكمی میرنشنی ئەبووزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی بە سەرۆكی نوێی دەوڵەتی ئیمارات دەستنیشان كرد.
سەرۆكی تازەی ئیمارات كێیه؟
شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان برای بچووكی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نهیان سەرۆكی كۆچكردووی ئیماراتە و پێشتر لە پۆستی جێگری سەرۆكی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی ئیمارات و حاكمی میرنشینی ئەبوو زەبی بووە.
محەمەد بن زاید ئال نهیان لە دایكبووی 11 ئاداری ساڵی 1961 دەبێتە سێیەم سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و سێیەمین كوڕی شێخ زایدی سەرۆكی پێشووتری ئیماراتە لە ژنی سێیەمی شێخ زاید كە ناوی فاتیمە بن مووبارەك ئە لكوتبییە. لە رەئس ئەلعین لە میرنشین ئەبوزەبی لە دایك بووە و هەر لەوێدا چووەتە بەرخوێندن. دواتر ئەكادیمیای ساندهێرستی سەربازی شایانهی بریتانیا لە ساڵی 1979 تەواو كردووە و لە چەندین بواری سەربازی شارەزایی هەیە. پیشووتر چەندین پۆستی سیاسی و ئابووری و سەربازیی یاسادانی لە دەوڵەتی ئیمارات بەرێوە بردووە. بەوە ناسراوە كە زۆرگرنگی بە خوێندن و پێوەرەكانی فێربوون دەدات، بەو مەبەستەی ئاستی خوێندن و فێربوون لە ئیمارات بگەیەنێتە بەرزترین ئاست و پێوەری نێو دەوڵەتی، هەر لەو رووەشهوه دوای ئەوەی دەبێتـە حاكمی ئەبووزەبی چەندین ئەكادیمیا و دامودەزگاو كۆمپانیای هزری و فێركاری شایستە لە ئەبووزەبی دەكاتەوە.