ئه‌ندامێكی پێشووی جڤاتی گشتیی گۆڕان كه ئێستا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی گەرمیان ناسراوه، باس له‌وه ده‌كات كه ده‌بێ سنووری سلێمانی خه‌م له خۆی بخوات و داهاته‌كانی به ڕێكوپێكی كۆ بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه ده‌بێ یه‌ك ئیداره پاره‌ی كوردستان كۆ بكاته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان كه‌لاری، بۆ باس‌نیوز) گوتی: ئیداره سلێمانی به‌رپرسیاره له‌وه‌ی شاره‌كه چی به‌سه‌ر هاتووه، به‌داخه‌وه به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیداره‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كاك هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كره، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتی نییه و بوون و نه‌بوونی وه‌ك یه‌كه، ته‌نیا پۆسته‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات و به هه‌مان شێوه له گه‌رمیان قائیمقام هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌یه وكه‌س هیچی بەدەست نییه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان لای یه‌كێتییه، ده‌بێ ئیداره‌ی زۆنی سه‌وز مشووری خۆی بخوات، ئیستا به‌سه‌ر ئیداره‌ی سلێمانیدا شكاوه‌ته‌وه كه ده‌بێت خۆیان مشووری خۆیان بخۆن، ناكرێت داهاتت نه‌بێت و داوای داهاتیش له حكوومه‌ت بكه‌یت.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م سلێمانی داهاتی خۆی ته‌سلیم بکات و ده‌بێت حكوومه‌ت له ناوەندەوە خۆی ئیداره‌ی بكات، نه‌ك كه‌س له دۆخه‌كه خۆی نه‌كاته خاوه‌ن.