بەپێی زانیارییەكانی (باس‌نیوز)، كونسوڵخانەی ئیمارات لە شاری ھەولێر، بە بۆنەی كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نیھان، سەرۆكی ئیمارات، سێ ڕۆژ پرسە دادەنێت.
پەیامنێری (باس‌نیوز) ڕایدەگەیەنێت، كونسوڵخانەی ئیمارات، ئەمڕۆ شەممە ١٤ تا ١٦ی ٥ی ٢٠٢٢ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، ڕۆژانە لە سەعات 10:00ی بەیانی تا سەعات 1:00ی دوای نیوەڕۆ پرسە دادەنێت.
دوێنی هه‌ینى 13ی 5ی 2022، شێخ خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌یان، سه‌رۆكى ئیمارت، له ته‌مه‌نى 73 ساڵیدا، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایی كرد.
شێخ خه‌لیفه بن زاید له ساڵى 1948 له‌دایك بووه، دواى كۆچى دوایى باوكی، شێخ زاید بن سوڵتان له ساڵى 2004 بوو به سه‌رۆكى ئیمارات.