وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند، بە دروشمی ''نازری، سۆزێک لە تەمیرە و داستانێک لە شانامە'' لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ڕێز لە هونەرمەندی ناوداری کورد، شەهرام نازری، دەگرێت.
بە گوێرەی ئاگادارییەکە، ئەم ڕێوڕەسمە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 16/5/2022 لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، هۆڵی پێشەوا، بەڕێوە دەچێت.
شەهرام نازری، هونەرمەندی ناوداری کورد، تا ئێستا چەندان خەڵاتی لە ئاستی کوردستان، ئێران و نێودەولەتیدا لەوانە ''خەڵاتی شڤالییەی ئەدەب و هونەری فەرەنسا''ی پێ بڕاوە.