وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو کرایه‌وه.
ئەمڕۆ شه‌ممه 14/5/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه 15/5/2022، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دروستبوونى تۆزخۆڵێكى كه‌م، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه‌كانى دهۆكیش ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.