وەزیری نەوتی عێراق بە هەوڵی وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری تۆمەتبار كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیری نەوتی عێراق بە هەوڵی وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری تۆمەتبار كرا

هادی ئەلسەلامی، پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق داوای لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كرد، پەلە بكات لە هەمبەر یەكلاكردنەوەی دۆسیەی گەندەڵیی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزیرەكەی، ئیحسان عەبدولجەبار.

ئەلسەلامی گوتی: متمانەی تەواومان بە بەهێزی و دەستپاكیی ئەنجوومەنی باڵای داوەری هەیە كە ناچێتە ژێر باری هیچ فشارێك و لە توانایدایە بەرژەوەندیی گەلی عێراق بپارێزێت و دژی گەندەڵی بوەستێتـەوە.

ڕۆژی‌ هەینی 13/5/2022 لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقی تۆمەتبار كرد بەوەی گەندەڵە و سیاسەتی وێرانكردنی ژێرخانی ئابووریی عێراق پەیڕەو دەكات و بە ئانقەست پاڵپشتیی كارگە ئەهلییەكان دەكات و كارگە حكوومیەكان پەك دەخات و كرێكارە عێراقییەكانی بێكار هێشتووەتەوە.