له‌ هه‌ولێر شۆفێرێكی سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ هه‌ولێر شۆفێرێكی سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر كرا

به‌ نمایش و ده‌نگی به‌رزی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاووڵاتییانی بێزار ده‌كرد

پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شۆفێره‌ی به‌ شه‌قامه‌كاندا ده‌سووڕایه‌وه‌ و به‌ ئۆتۆمبێله‌ بێ ژماره‌كه‌ی هاووڵاتییانی بێزار كردبوو، ده‌ستگیر كرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/5/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: "به‌شی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای ئاگادارکردنەوەیان کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج)ى بێ تابلۆ، بە شەقامەکاندا دەسووڕێتەوە و هاووڵاتییان بێزار دەکات، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت، شۆفێرەکەشیان بە ناوی (م. ک. ح) دەستگیر کرد".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو و ئۆتۆمبێلەکەی، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل کران.