بڕیار بوو ئه‌مڕۆ 14 ئایاری 2022، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌یاسای (پاڵپشتیكردنی کت‌وپڕ بۆ ئاسایشی خۆراک) گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و دواتر بخرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام به‌پێی راگه‌یاندراوێكی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، له‌سه‌ر داواكاریی به‌شێك له كوتله‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، دانیشتنه‌كه دواخراوه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌رفه‌تدانی زیاتره به لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان بۆ تێگه‌یشتن و گفتوگۆی زیاتره له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌وه.
بڕیار بوو له ته‌وه‌ری دووه‌می دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی رووداوه‌كانی شنگال و پێكدادانی هێزه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) گفتوگۆ بكرێت.