ڕوونكردنەوەی پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕووداوی كوژرانی پێنج كەس لە خەبات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڕوونكردنەوەی پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕووداوی كوژرانی پێنج كەس لە خەبات

ئەمشەوی هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەسەر بابەتی رووداوی شەڕە تەقەکەی گوندێکی قەزای خەبات، كە پێنج كەسی تێدا كوژرا، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رای گەیاند دوو تۆمەتبار کە لە شەڕەكەدا بریندار بوون، دەستگیر کراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد کاتژمێر (7:30)ی ئێوارە، پۆلیسی هەولێر ئاگادار کرایەوە لە ڕووداوێکی شەڕکردن لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو برا.

ئاماژەی بەوەش داوە كە دەستبەجێ هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونەتە شوێنی مەبەست بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی شوێنی ڕووداو و ئارامکردنەوەی ئەو گرژیەی دروست بووبوو، دواتر دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بووەتە دەمەقاڵێ و گرژی لە نێوانیان ڕووی داوە، لەم نێوەندەدا چوار كەس کوژراون، دوو تۆمەتباریش بریندار بوون و ئێستا دەستگیر كراون.

پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە كە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارانی تاوانەکە.