ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا زەنگی ئاگەداركردنەوەی لێدا.
میدیاكانی عێراق لەمبارەیەوە بڵاویان كردەوە كە باڵوێزخانەی ئەمریكا رای گەیاندووە بەمەبەستی تاقیكردنەوەی سیستەمی C-RAM، لە كاتژمێر چوار و نیوی ئێوارەی ئەمڕۆدا زەنگی ئاگەداركردنەوەیان لێ داوە.
لەگەڵ لێدانی زەنگی ئاگەداركردنەوەدا، لەناو بینای باڵوێزخانەدا چەند مووشەكێكی سیستەمی بەرگری تەقێندراوە.