بانکێک، پێشمەرگەی لیواکان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی شەممە دەوام لە بانكەكە بەردەوام دەبێت و مووچە دابەش دەكەن.
بانکی قەڵادزێ، لە ڕاگەیاندراوێک بڵاوی کردەوە "سبەی 14/5/2022 سەرەڕای پشووی فەرمی هەفتانەی فەرمانبەرانی بانکەکەمان، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێ".
ئاماژە بەوە کراوە لە کاتژمێر 9ی بەیانی دەست دەکەن دابەشکردنی مووچە.
شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممە، لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند "پاش گەیشتنی پارەكە، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان".
چەند لیوایەكی پێشمەرگە بودجەیان لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دابین كراوە و مانگانە پاش ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە مووچەكانیان دەدرێت.