میدیاكانى ئیمارات ڕایده‌گه‌یه‌نن، سه‌رۆكی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بى (ئیمارات)، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نى 73 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13/5/2022، میدیاكانى ئیمارات بڵاویان كرده‌وه، شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان، سه‌رۆكى ئیمارت، له ته‌مه‌نى 73 ساڵیدا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایی كرد.
شێخ خه‌لیفه بن زاید له ساڵى 1948دا له‌دایك بووه، له ساڵى 2004ه‌وه دواى كۆچى دواییكردنى شێخ زاید بن سوڵتانی باوكییه‌وه، بووه‌ته سه‌رۆكى ئیمارات.