لە شارێكی عێراق دوو ئافرەت بە پێوەدانی مارێكەوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە شارێكی عێراق دوو ئافرەت بە پێوەدانی مارێكەوە گیانیان لەدەست دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو ئافرەت بەهۆی پێوەدانی مارێكەوە لە كێڵگەیەكدا لە ناحیەی شوملی سەر بە پارێزگای بابلی ناوەڕاستی عێراق گیانیان لەدەست دا.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە دوو ئافرەتەكە لە كێڵگەیەكی كشتوكاڵیدا لە ناحیەی شوملی كاریان كردووە، مارێك پەلاماری داون و هەردووكیان بەهۆی پێوەدانی مارەكەوە ژەهراوی بوون و گیانیان لەدەست داوە.