په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ، داوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زاری ئیمامه‌كانی شیعه‌ ده‌كه‌ن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ، داوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زاری ئیمامه‌كانی شیعه‌ ده‌كه‌ن

 

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لە فراکسیۆنی یەکێتیی و نەوەی نوێ پڕۆژەیەک بۆ دووبارە بونیادنانەوەی گۆڕی ئیمامەكانی شیعە پێشکەش دەکەن.

په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌ به‌ ناوی فالح حه‌سه‌ن غه‌زعه‌لی، واژۆی زیاتر له‌ 50 په‌رله‌مانتاری كۆكردووه‌ته‌وه‌ بۆ پشتگیریكردن له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زاری ئیمامی شیعه‌كان له‌ سعوودیه‌، له‌نێو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شدا 6 یان كوردنو 5 یان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتن و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێیه‌.

لە نووسراوەكەدا داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق‌و سەرۆك كۆماردا قسە بكات لەبارەی دووبارە بنیادنانەوەی گۆڕی ئیمامەكانی (بەقیع) لە سعوودیە.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌ش كه ‌داوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زاری شیعه‌كان ده‌كه‌ن بریتین له‌:

رۆنزی زیاد سیدۆ
سۆزان مەنسور
ئه‌حلام ره‌مه‌زان
كاروان عەلی یاروەیس
ئیمان عەبدولڕەزاق ئەحلام رەمەزان
سروە عەبدولواحید