بەشێك لە فەرمانبەرانی شارەوانیی هەڵەبجە و زانكۆی هەڵەبجە، لەبەردەم سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەدا، گردبوونەوەیەكی ناڕازییان ئەنجام دا و تێیدا بۆ ماوەیەك هاتوچۆیان لەو جادە سەرەكییەكە ڕاگرت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٢ی٥ی٢٠٢٢)، بەشێك لە فەرمانبەرانی شارەوانیی هەڵەبجە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە، بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی مانگی سێ، گردبوونەوەیەكی ناڕازییان لەبەردەم شارەوانیی هەڵەبجە ئەنجام دا و تێیدا ڕێگەی بەردەم سەرۆكایەتیی شارەوانییان بۆ ماوەیەك گرت.
ناڕەزایی مووچەخۆرانی هەڵەبجە و سلێمانی بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی مانگی سێ ماوەیەكە بەردەوامە و بەشێك لە مووچەخۆرانیش باس لەوە دەكەن، كە لە پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر ئەو گرفتەیە نییە.