كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

مادەی هۆشبەر شارەكانی باشووری عێراقی تەنیوە و داوای هێزێكی تایبەت بۆ نەهێشتنی دەكرێـت

سەرباری ئەوەی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا تێ پەڕیوە و هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق نەیانتوانیوە حكوومەتێكی تازە پێك بهێنن، خەریكە مادەی هۆشبەر زۆر بە خێرایی بەنێو كۆمەڵگەی عێراقدا بڵاو دەبێـتەوە، بەتایبەتی لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور.

لەم بارەیەوە، حاكم ئەلزاملی، جێگری سەرۆكی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران كرد، هێزێكی تایبەت بۆ نەهێشتنی مادەی هۆشبەر پێك بهێنرێت، چونكە ئەو مادەیە خەریكە زۆر بە بەربڵاوی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە.

ئەلزاملی لە كاتی سەردانیكردنی بارەگای دەزگای نەهێشتنی تیرۆردا هۆشداری دا لەوەی کە مەترسییەكانی مادەی هۆشبەر هیچی كەمتر نییە لە مەترسییەكانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام ( داعش) و گوتیشی: ''ئێستا خەریكە كۆمەڵگەی عێراقی هەستی پێ دەكات و پێوەی هەراسان بووە''.

جێگری سەرۆكی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوایشی كرد، هێزێكی تایبەت بۆ نەهێشتنی مادەی هۆشبەر پێك بهێنرێت، ئەو هێزەش لەژێر سەرپەرشتیی دەزگەی نەهێشتنی تێرۆردا بێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگە ئەمنی و هەواڵگرییەكان ئەركی نەهێشتنی ئەو مادەیە و دەستگیركردنی بازرگانەكانی و بەكارهێنەرانی بگرێتە ئەستۆ.