بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە

 

بانكی ناوەندی عیراق، نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی دەخاتە بازاڕەوە، ئەوەش بەراورد بە سەرەتای هەفتە زیاتر بووە.

بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی5ی2022، ئاشكرایكرد کە بڕی 198 ملیۆن و 898 هەزار و 140 دۆلاری خستە ناو بازاڕەوە.

بانكی ناوەندی رایگەیاندووە کە كۆی گشتی پارەكە 51 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 147 ملیۆن و 648 هەزارو 140 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات .

هەر لە بەیاننامەكەشدا خراوەتەڕوو، لە پرۆسەكەدا 29 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 23 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 245 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

لە مانگی ڕابردوو بەرزترین ڕێژەی فرۆشتنی ڕۆژانەی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی 206 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند.

لای خۆیەوە شێروان ئەنوەر مستەفا، ڕاوێژکاری هاوبەندیی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بۆ ئەوەی نرخی دۆلار زیاتر بەرز نەبێتەوە، دەبێت بانكی ناوەندی دۆلار زیاتر بخاتە بازاڕه‌وه‌، هەروەها دەبێت هاوردەكردنی كەلوپەل و كاڵاش كەم بكرێتەوە، چونكە لەو رێگەیەوە دۆلاری زۆر دەڕواتە دەرەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، بانكەكان دەیانەوێت نرخەكە بە جۆرێك بێت ئەوانیش قازانج بكەن، بەڵام دۆخەكە بەجۆرێكە هاوسەنگی تێكچووە و دۆلاریش بەرزە، "دەبێت رێگری بكرێت لە بردنە دەرەوەی دۆلار، كە ئەوە وای كردووە نرخی دۆلار بەرزتر بێت لەو نرخەی بۆی دیاریكراوە، پێویستە بانكی ناوەندی سیاسەتێكی روونتر پەیڕەو بكات".