كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گۆرانییەک بۆ هەندێ منداڵی تایبەت بڵاو دەکرێتەوە

هونەرمەندێک گۆرانییەک بۆ ئەو منداڵانە بڵاو دەکاتەوە، کە جۆرە نەخۆشییەکیان هەیە.

هونەرمەند ڕێباز سەربەست، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بیرۆکەی گۆرانیی (داون سیندرۆم)م لە مندڵەکەمەوە بۆ هات و هەستی خۆمم بۆ ئەو دایک و باوکانە دەربڕی، کە ئەو جۆرە منداڵانەیان هەیە”.

گوتیشی: “هەموو مەبەستی من ئەوەیە، لێرە نابێت بەم منداڵانە بگوترێت (مەنگۆل)، دەبێت پێیان بگوترێت (داون سیندرۆم)، چونکە ئەوە ناوی راستیی ئەوانە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بیرم کردەوە، کە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری بۆ ئەمنداڵانە دروست بکەم، بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکاری جیاواز و تایبەتەوە دوامخست و ئەمجارە بیرۆکەی گۆرانیم بۆ هات، کە شتێکی تایبەتە و تا ئێستا کەس ئەم کارەی نەکردووە".

هۆنراوەی گۆرانییەکە هی شاعیر شوانە ئەحمەدە و ئاوازەکە هی گۆرانیبێژەکەیە و دابەشکردنی مۆسیقاش هەر خۆی کردوویەتی، محەمەد ئاکرەیی و سەید ئەحمەد رواندزی و سەرهەنگ ئیلهام بە موزیك بەشدارییان كردووە.