به‌همه‌ن كاكه‌ عه‌بدولڵا: خەڵكی سلێمانی مووچەیان دەوێ، قوباد تاڵەبانیش دەچێتە لای نوورەدین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

به‌همه‌ن كاكه‌ عه‌بدولڵا: خەڵكی سلێمانی مووچەیان دەوێ، قوباد تاڵەبانیش دەچێتە لای نوورەدین

”یەكێتی هیچ بەلایەوە كێشە نییە مووچەخۆرانی سلێمانی مووچە وەردەگرن یان نا“

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رەخنەی توند لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگرێت و رای دەگەیەنێت، خەڵكی سلێمانی مووچەیان دەوێ، كەچی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە لای نوورەدین بە یادی هەڵبژاردنەوە.

بەهمەن كاك عەبدوڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە نووسینێكدا كە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەرانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و هەندێك مووچەخۆری تریش، لە پێش جەژنەوە چاوەڕێی مووچەی مانگی سێ دەکەن، بۆ ئەمەش لەبەردەم دائیرە و بانکەکانی سلێمانیدا بەپێوە وەستاون، کەچی جێگری سەرۆکی حکوومەت سەردانی نوورەدینی کردووە بە یادی هەڵبژاردنەکانەوە“.

هاوكات ڕەخنەی ئەوەشی لە یەكێتی گرتووە: ”سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیتی دەڵێت یەک وەزیری حکوومەت ئاگای لە فرۆشتن و داهاتی نەوت نییە، سەرۆکی حکوومەت خۆی بە تەنها ئاگای لێیەتی، کەچی هەر قوباد تاڵەبانی دەست بەکاربوون و دامەزراندنی بۆ سەرۆکی دەستەیەکی تری پشكی یەکێتی کرد بە پلەی وەزیر لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەواتە یەكێتی تەنیا پۆست و دامەزراندنی بۆ خەڵكی خۆی دەوێت، هیچ بە لایەوە کێشە نییە مووچەخۆرانی سلێمانی مووچە وەردەگرن یان نا؟“.

لە كۆتاییشدا داوای لە خەڵكی كردووە، ”هەر یەكێتییەكتان بینی، پێی بڵێن لامەرکەزییەکەتان جوانە، لامەرکەزیی دارایی و ئیداریتان بۆ ئەوەبوو بە دڵی خۆتان داهاتی ئەو سنوورە حەپەلووش بکەن، نەک خزمەتی خەڵكی پێ بکەن. هەلی کاری جوانتان دابین کرد بۆ خەڵك“.