داواى وەستانى ڕووخاندنى خانووە کەلەپوورییەکانى سلێمانى دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

داواى وەستانى ڕووخاندنى خانووە کەلەپوورییەکانى سلێمانى دەکرێت

"خانوویەکى کەلەپوورى بە شەو ڕووخێندراوە"

خانووە کەلەپوورییەکانى ناو شارى سلێمانى ڕووبەڕووى مەترسیى ڕووخان بوونەتەوە و ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانییش دەڵێت، نووسراومان بۆ قایمقامیەتى شارەکە کردووە کە ڕێگە لە ڕووخانیان بگرێت.

خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "زانیاریمان پێ گەیشت کە لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا لە کاتى شەودا خانوویەکی کەلەپووری لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەلایەن بازرگانێکەوە ڕووخێنراوە''.

گوتیشى: ''ئێمە پێمان وایە ئەوە پێچەوانەى یاساى پاراستنى شوێنە کەلەپوورییەکانە و ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانییش لەو ڕووەوە ڕێنوێنیی پەسندکراوى خۆى هەیە، بۆیە نووسراوى داواکاریمان ئاراستەى سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگا کردووە بۆ ئەوەى قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە و ڕێگە لە حاڵەتەکە بگرن و لێپێچینەوە و سزاى ئەو کەسانە بدەن کە ئەو جۆرە کارانە دەکەن''.

بەپێى زانیارییەکانى (باسنیوز) ئەو خانووە کەلەپوورییەى ڕووخێندراوە ماڵە کۆنەکەی کەسایەتیی دیاری شارى سلێمانی (حاجی کەریمی مەلا ئەحمەد)ە  کە لە لیستی خانووە کەلەپوورییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوارى سلێمانیدایە.