وهزارهتی تهندروستیی فەڵەستین، كوژرانی شیرین ئەبو عاقلە، خانمە پەیامنێری كەناڵی ئەلجەزیرەی لە شاری جنین و بە گوللەی سوپای ئیسرائیل راگەیاند.
پێشتر هێزێكی سوپای ئیسرائیل لە شاری جنین، هەڵیكوتابوە سەر ماڵێك و هەوڵی دەستگیركردنی كەسێكی فەڵەستینی دەدا، بەم هۆیەشەوە پێكدادان و گرژییەكان زیاتر بوون. كەناڵی (ئەلجەزیرە) لە زاری چەند شایەدحاڵێكەوە گواستوویەتیەوە كە سوپای ئیسرائیل تەقەی لە ژمارەیەك خۆپیشاندەر و تیمێكی ڕۆژنامەنووس كردووە، بەم هۆیەشەوە شیری ئەبو عاقلە بەركەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
كەناڵەكە جەختی كردۆتەوە كە لە كاتی ڕووداوەكاندا، پەیامنێرەكەیان (شیرین) جلوبەرگی تایبەت بە رۆژنامەنووسی لەبەردا بووە و بە ئاسانی تواندراوە لە خۆپیشاندەران جیا بكرێتەوە، بەڵام سەربازانی ئیسرائیلی تەقەیان لێكردووە و كوشتوویانە.