سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كۆبوونەوەی سبەینێ چوارشەممەی راگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كۆبوونەوەی سبەینێ چوارشەممەی راگەیاند

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند كۆبوونەوەی سبەینێ چوارشەممە، كاتژمێر 11ی بەیانی دەستپێدەكات و لە بەرنامەی كاردا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ رەشنووسی پرۆژەیاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوە و دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكرێت.

هەروەها لە بەشی دووەمی كۆبوونەوەكەدا لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان دێنە پێكهێنان و لە بەشی سێیەمی كۆبوونەوەكەشدا وتوێژی گشتی دەكرێت.