یەكێك لە سوودەكانی قاوە، كە كاریگەریی زۆری لەسەر تەندروستی هەیە، پارێزگاریی لە تەندروستیی جگەرە.
پزیشكانی ئەمریكی ئاشكرای دەكەن، زۆر توێژینەوەیان لەسەر ئەو كەسانە كردووە، كە نەخۆشیی جەرگیان هەیە و بۆیان دەركەوتووە، ئەو كەسانەی رۆژانە سوود لە خواردنەوەی كووپێك قاوە وەردەگرن، بەراورد بەو كەسانەی قاوە ناخۆنەوە، جگەریان ساغترە.
بۆیە پزیشكان جەخت دەكەنەوە، بە سوودوەرگرتن لە خواردنەوەی رۆژانەی كووپێك قاوە، تەندروستیی جگەر مسۆگەر بكەن.