یەکێتی، بەناوی لامەرکەزییەوە تەواوی داهاتەکانی سلێمانی دەبات و مووچەش نادات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

یەکێتی، بەناوی لامەرکەزییەوە تەواوی داهاتەکانی سلێمانی دەبات و مووچەش نادات

 

ئەو بارودۆخەی کە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دەڤەرەكانی گەرمیان و راپەڕین دروست بووە و تاوەکوو ئێستا مووچەی كارمەندانی بەشێک لە دامەزراوەکانی حکوومەت و خانەنشینان بۆ مانگی سێی ئەمساڵ 2022 نەدراوە، لەکاتێکدا، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کردووە و بەبێ گرفت لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، بە قسەی چاودێران پێشنیازی ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامییە، کە داوای لامەرکەزییان بۆ سلێمانی دەکرد، کە ئەوەش دەرفەتێکی باش بوو بۆ یەکێتی، تاوەكوو دەست بەسەر تەواوی داهاتەکانی سلێمانیدا بگرێت.

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان

چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی فراوانی فەرمانبەران و مامۆستایان لە شاری هەڵەبجە و سلێمانی، بۆ داواکردنی مووچەی مانگی سێ دەستی پێ کردووە، لەکاتێکدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کردووە و بەبێ گرفت لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی کراوە، بەڵام گرفتەکە لە سلێمانی و هەڵەبجە، پەیوەندیی بە دەستبەسەرداگرتنی پارەی گومرگ و تەواوی داهاتەکانی سلێمانییەوە هەیە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە ئێستا لە دەباشان لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، کوڕی گەورەی مام جەلالەوە سەرکردایەتیی دەکرێت.

مووچە و لامەرکەزی

ئەو گرفتەی مووچە لە سلێمانی لەوەدا سەری هەڵدا، کاتێک پارەی گومرگ و داهاتەکانی سلێمانی تەنیا وەکوو وەسڵی خەرجکردن ڕەوانەی هەولێر دەکرا، بەڵام یەکێتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی سلێمانی، فشار و پێداگرییان لەوەدا کرد کە داهاتی هەر شارێک بۆ خۆی خەرج بکرێت و ئەو کەلێنانەی کە داهاتی گشتی، کە سەرچاوەی سەرەکیی نەوتە لە هەرێمی کوردستان، ناتوانرێ پڕ بکرێتەوە، بە داهاتی شارەکان خۆیان بێت.

بۆ ئەو ئامانجەش، یەکێتی و گۆڕان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی سلێمانی، فشاری زۆریان بە ناوی لامەرکەزییەتی سلێمانییەوە دەکرد، تا ئاستی ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەکوو لایەنی دەسەڵاتدار لە سلێمانی، کە پەرلەمانتارەکانی بە بەردەوامی، بەتایبەتی هاوڕێ مەلاستار، کاروان گەزنەیی، عەباس فەتاح، پێشنیازیان بۆ حزبەکەیان دەکرد، کە ئەگەر سلێمانی لامەرکەزیی هەبێت، ئەوا دۆخی شارەکە لە رووی خزمەتگوزاری و دروستکردنی شەقام و ڕێگاوبانەوە لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە هەولێر و دهۆک زۆر پێشکەوتووتر دەبێت، ئەو قسانەی ئەو پەرلەمانتارانە، زیاتر لەبەرامبەر ناڕەزایی ڕای گشتی لە سلێمانی دەکرا، کاتێک شارەکەیان بە هەولێر بەراورد دەکرد، دەیانگوت لە هەولێر وا شەقامی 150 مەتری تەواو دەبێت، لە سلێمانی هەر (شەستیەکەیە) و لە سەردەمی رووخانی رژێمی دکتاتۆری بەعسەوە شارەکە بە دەست یەكێتی ئەو حزبانەی سلێمانییەوە، هەر وەکوو خۆی ماوەتەوە.

گوتیان بە لامەرکەزی پارەی سلێمانی لە هەولێر خەرج ناکرێت

هۆشیار عەزیز، نووسەر و رۆژنامەوان لە سلێمانی، بلە وتارێكیدا نووسیویەتی: ”ئەوەی لە سلێمانی ڕوو دەدات، دەرەنجامی پێداگریی کۆمەڵێک خەڵکی ناوچەگەر و شارچیی ناو یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتووە، کە پێداگرییان دەکرد و دونیایان هێنابووە سەر هاتوهاواری گیرفان جیاکردنەوە و لامەرکەزییەتی ئیداری و دارایی، کە بەوە دەڤەری سلێمانی رزگاری دەبێت و دەکەوێتە خۆشگوزەرانییەوە و رۆژ دوای رۆژ سەوزتر و گەشتر دەبێت، زۆنی ئەولاش رۆژ دوای رۆژ بەو هۆیەوە زەردتر دەبێ تا دەگاتە وشکبوون، چونکە وایان لە خەڵک و بڕیاربەدەستانی خۆیان گەیاندبوو کە ئەوە زۆنی ئێرەیە پارە پەیدا دەکات و زۆنی ئەولایە خەرجی دەکات، تا دواجار بڕیارە هەڵەکەیان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، وەك رێکكەوتننامەی لامەرکەزییەتی ئیداری و ئابووری ئیمزا کرد، بەپێی ئەو ڕێکكەوتنە، هەر پارێزگایە لە داهاتی ناوخۆیی خۆی و سنوورەکانی، تەواوكەری ئەو پارەیە دەستەبەر بكات، کە پێویستە بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و مەسرووفاتی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنوورەکەیدا.“

گوتیشی: ”ئێستاش کە ئەو رێکكەوتنە کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و دەرەنجامەکەی دەبینین، کە هەولێر و دهۆک کێشەی تەواوكردنی مووچەیان نییە و سلێمانی و دەوروبەریشی تووشی خراپترین دۆخی بێمووچەیی بوون، بۆیە ئەم دۆخە تەنیا و تەنیا بڕیاربەدەستانی یەکێتی و ئەو کەسانە لێی بەرپرسن، کە بە هات و هاواری لامەرکەزی و ناوچەگەرێتی و شارچێتییەوە، مێشکیان بردبووین.“