هەواڵگریی ئەمریكا: پوتین دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەواڵگریی ئەمریكا: پوتین دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە هەواڵگریی ئەمریكا لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی شەڕی رووسیا و ئۆكراینا رای گەیاند كە چاوەڕوان ناكەن وا زوو شەڕی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا كۆتایی بێت، بەڵكو پێشبینی دەكەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا دۆخەكە ئاڵۆزتر بكات و حوكمی عورفی بەسەر وڵاتەكەیدا بسەپێنێت.

هەواڵگریی ئەمریكا هەروەها رەتی كردووەتەوە هیچ زانیارییەكیان هەبێت لەبارەی ئەگەری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن مۆسكۆوە و پێی وایە رووسیا لەم قۆناغەدا دەست بۆ چەكی ئەتۆمی نابات.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا رای گەیاندبوو كە وڵاتەكەی به‌رهه‌مهێنەرێكی سه‌ره‌كیی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌یە لە جیهاندا، ئێستا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی دەدەن یان دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی جێگره‌وه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا، چونكە ئەگەر گەمارۆی رووسیا بەردەوام بێت، ئەوا چاوەڕوان دەكرێت قەیرانێكی گەورەی دانەوێڵە بەرۆكی جیهان بگرێت.