كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

داهاتی نەوتی عێراق لە چوار مانگ 38 ملیار دۆلار بووە

"داهاتی نەوتیش كە زیاد بووە زۆری بەفێرۆ دەچێت"

داهاتی نەوتی عێراق لە ماوەی چوار مانگی 2022دا گەیشتووەتە زیاتر لە 38 ملیار دۆلار.لێكۆڵەرێكی ئابووریش دەڵێت: داهاتی نەوت كە زیاد بووە زۆری بەفێرۆ دەچێت.

بە گوێرەی لیستێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمساڵ لە چوارمانگدا داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق گەیشتووەتە 38 ملیار و 594 ملیۆن دۆلار.

ئەم چوار مانگە بەراورد بە چوار مانگی ساڵی رابروو بە رێژەی 82.8٪ داهاتەكە زیادی كردووە.

لیستەکەدا دەركەوتووە تێکرای نرخی بەرمیلێک نەوت لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووەتە 97 دۆلار 875 سەنت، بەوەش زیادیکردووە بە بڕی 62.91٪ بەرامبەر بە نرخی بەرمیلێک نەوت لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا، کە گەیشتە 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، تێکڕای هەناردەکانی نەوتی عێراقی گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلە نەوتی رۆژانە، بەرامبەر بە دوو ملیۆن و 900 هەزار بەرمیلە نەوتی رۆژانە لە هەمان ماوەی ساڵی 2021 دا.

ئەمیر ساعدی کە لێکۆڵەری ئابوورییە رایگەیاند: "بودجەی گشتیی عێراق زۆربەی جار زۆرینەی 70%ـی بۆ بەکاربردن دەبێت و زۆربەی بودجەکە لەدەست دەچێت، داهاتی نەوتیش كە زیاد بووە زۆری بەفێرۆ دەچێت".

گویشی: "رێژەیەکی کەمی داهاتی نەوتی عێراق بۆ وەبەرهێنانە بۆیە پێویستیمان بەوەیە پارەیەکی زیاتر لە زیادەی فرۆشی نەوت بۆ وەبەرهێنان لە پڕۆژە ستراتیژییەکان تەرخان بکرێت کە ئەویش دەکرێت توانای گەنجان و دەستیکار وەبەربهێنێت و بەرهەمی نیشتیمانیی زیادبکرێت".