لە بەریتانیا دوو برا لە یەک کاتدا بوونه‌ باوک
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە بەریتانیا دوو برا لە یەک کاتدا بوونه‌ باوک

دوو برای بەریتانی لە هەمان کاتدا و لە هەمان ڕۆژدا، لە نەخۆشخانەی (ڕۆیاڵ وۆرسێسته‌رشایه‌ر) له‌ به‌ریتانیا بۆ یەکەمجار بەیەكەوە بوون بە باوک.

ڕۆژی دووشەممە، جۆرج ڕۆبنسن و هایلی بەکینگ منداڵێکیان بوو ناویان نا ئۆلیڤەر جەیمس، لە هەمان كاتدا، جۆو و ئێلی رۆبنسۆن منداڵێکیان بوو، ناویان نا ڕیجیناڵد گیۆڤر.

ئۆلیڤەر لە کاتی لەدایکبووندا، كە ڕۆژی چاوەڕوانکراوی خۆی بوو، کێشەكەی 3.6 کیلۆگرام بوو، لە کاتێکدا ڕیجیناڵد، پێنج ڕۆژ پێش ڕۆژی چاوەڕوانکراو بە 3.2 کیلۆگرام لەدایک بوو.

شایانی باسە، كە دوو برایەكە، كرێكاری كۆمپانیایەكی دارتاشین و بەیەكەوە کار دەکەن.