ئەمریکا باری نائاسایی تایبەت بە عێراقی درێژ كردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمریکا باری نائاسایی تایبەت بە عێراقی درێژ كردەوە

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، باری نائاسایی نیشتمانی، تایبەت بە عێراق و سووریای بۆ ماوەی ساڵێك درێژ كردەوە.

لەو بارەیەوە، كۆشكی سپیی ئەمریکا لە بەیاننامەیكدا ئاشكرای كرد: سەرۆكی ئەمریکا، جۆ بایدن، بە پشتبەستن بە فەرمانێكی جێبەجێكردن كە ساڵی 2003 دەرچووە، بڕیاری داوە باری نائاسایی نیشتمانی، تایبەت بە عێراق بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو درێژ بكاتەوە كە لە 22ی ئەم مانگەدا كۆتایی پێ دەهات.

هەر لە بەیاننامەكەی کۆشکی سپیدا هاتووە، بایدن باری نائاسایی نیشتمانی، تایبەت بە سووریاشی بۆ ماوەی ساڵێك درێژ كردووەتەوە كە لە ساڵی 2004 ڕاگەیەنراوە و 11ی ئەم مانگە كۆتایی پێ دەهات.

سەرۆكی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەمریکا جارێكی دیكە چاوەڕوانی ئەو گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییانە دەبێت كە لەلایەن سووریاوە دەگیرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی بەرەنگاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەبنەوە. ئەوكات ئەمریکا بڕیار دەدات و ئەو حاڵەتی باری نائاساییە كۆتایی پێ دێنێت، یان بەردەوام دەبێت.