كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

رۆمانی (دوا شەوی دابەزینی عیسا)ی شێرزاد حەسەن بە زمانی ئەڵمانی بڵاو دەبێتەوە

رۆمانی "دوا شەوی دابەزینی عیسا" لە نووسینی شێرزاد حەسەن رۆماننووسی ناسراوی کورد کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئەڵمانی، لە ڕێوڕەسمێکدا لە سلێمانی بە ئامادەبوونی نووسەر و وەرگێڕ خوێندنەوە بۆ ڕۆمانەکە دەکرێت .

بڕیارە سبەی چوارشەممە 11/5/2022 لە ڕێوڕەسمێکدا لە نهۆمی سێیەمی باڵاخانەی "زارا پلاتزا" لە سلێمانی لەبارەی ڕۆمانی "دوا شەوی دابەزینی عیسا" لە نووسینی شێرزاد حەسەن بە زمانی ئەڵمانی و بە ئامادەبوونی نووسەر و وەرگێڕی ڕۆمانە و کۆمەڵێک لە ئۆگرانی ئەدەببات و شرۆڤە بکرێت.

ئەم رۆمانەی شێرزاد حەسەن کە ساڵی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە، لەلایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڤێرلاگ کلینگبێرگ (verlag klingeberg) لە نەمسا چاپ و بڵاو بووەتەوە.

ئەم بەرهەمە لە وەرگێڕانی "ئوتە کانتێرالانگ و ڕاوێژ سەلیم"ە و لەلایەن خانەی کلینگنبێرگ لە پاییزی ئەمساڵدا (٢٠٢٢) بڵاو دەکرێتەوە.