گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له گه‌ڕه‌كى (سه‌رهه‌ڵدان)ى دهۆك، ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 28 ساڵ به ده‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى خنكێندرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/5/2022، هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك، له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند: "سه‌ر به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له گه‌ڕه‌كی سه‌رهه‌ڵدانی شاری دهۆك، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه به وایه‌ری كاره‌با خنكێندرا.
باسى له‌وه‌ش كرد، دوای ئاگاداركردنه‌وه، پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان چووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و بكوژه‌كه خۆی ڕاده‌ستى پۆلیس كردووه، گوتیشى: "ئێستا پیاوه‌كه به گوێره‌ی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقیی ژماره 111ی ساڵی 1969، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه شه‌وى ڕابردوو پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه دا: "لە ته‌عجیلی نوێ لە سنووری ناحیەی شەمامک، ئافره‌تێك بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن 33 ساڵ، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به ناوی (ا. ڤ. م) به چه‌قۆ كوژرا، پۆلیس دوای 5 كاتژمێر له تاوانه‌كه، بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد".