پەرلەمانتارێک داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پەرلەمانتارێک داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق دەكات

نایف شەمەری، پەرلەمانتاری عێراقی لە پارێزگای نەینەوا، داوای لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كردووە هەرچی زووە لێكۆڵینەوە لە هێرشێكی فڕۆکە جەنگییەكانی عێراق لە قەزای ئەلحەزەر بكات كە بەهۆیەوە دوو هاووڵاتیی سڤیلی عێراقی كوژراون، كە حوشترەوان بوون.

شەمەری ڕوونیشی كردووەتەوە: فڕۆکە جەنگییەكانی عێراق لە قەزای ئەلحەزەر دوو هاووڵاتیی سڤیلیان كردووەتە ئامانج كە حوشترەوان بوون و دەستبەجێ‌ گیانیان لە دەست داوە، دوو هاووڵاتییەكە لە هۆزی شەمەرن و هیچ پێشینەیەكی ئەمنیی گومانلێكراویان لە ناوچەكە نەبووە.

دەشڵێت: ئەو جۆرە هەڵەیەی فڕۆکە جەنگییەكانی عێراق بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دووكەسی بێتاوان، بۆیە پێویستە بەزووترین كات لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە بكرێـت، بەو ئامانجەی جارێكی دیكە دووبارە نەبێـتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردبووەوە، فڕۆکەیەكی جەنگیی عێراق دوو چەكداری داعشی لە قەزای ئەلحەزەر كردووەتە ئامانج و دەستبەجێ‌ هەردووكیانی كوشتووە.