خۆڵبارین دەست پێدەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

خۆڵبارین دەست پێدەکاتەوە

 

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری عێراق دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 9/5/2022، سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عێراقی ئاشکرایکرد کە سبەی سێشەممە بەهۆی چالاكبوونی جوڵەی ئاسۆیی باوە، لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق خۆڵبارین دەست پێدەكات.

هەروەها ئەوەشی خستە روو كە لە رۆژی پێنجشەممەدا شەپۆلی خۆڵبارینەكە لە ناوەڕاست و باشووری وڵات چڕدەبێتەوە و باشترە لە رۆژی پێنجشەممەدا گەشت نەكرێت.

پێشتر د. هەڵەت ڕەشید، مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی ژینگە بۆ (باسنیوز) ئاماژە بەوە دابوو کە کارەساتی خۆڵبارین کارەساتێکی نوێ نییە و لەگەڵ بوونی بیابانەکان روودانی هەبووە، بەڵام زیادبوونی ئێستا هۆکارەکەی وشکە ساڵییە ئەمەش وادەکات زیانەکانی زیاتر بن بەتایبەت بۆ تەندروستی مرۆڤ و بەرهەمی کشتوکاڵی.