كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆكی حكوومەت و باڵوێزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن كۆ بوونەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/5/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ فیلیپ ڤاندەن بولکه، باڵوێزى به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن كرد، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ھەرێمى كوردستان و دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

هه‌ر له‌ دیداره‌كدا، سه‌رۆكى حكوومه‌ت و باڵوێزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن، جەختیان لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بواری ئابووری کردەوە.