تیمێكی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رمووك له شاری به‌غدا توانیان، دووانه‌یه‌كی پێكه‌وه نووساو به‌نه‌شته‌رگه‌ری له سكی دایكیان ده‌ربهێنن.
ژنێك، به نه‌شته‌رگه‌ری، دوانه‌یه‌كی بوو، كه پێكه‌وه نووساون، پزیشكی پسپۆڕی زیكری موحسین رایگه‌یاند، ئه‌و دوانه‌یه به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بوون و پێكه‌وه نووساون، له به‌شی بوژانهوهن.
مێدیای نه‌خۆشخانه‌كه له پزیشكی ڕاوێژكاریی ئافره‌تان زیكری موحسینه‌وه وه‌ریگرتووه، به نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و دوانه‌یه له‌دایك بووه و له به‌شی چاودێرییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له نه‌خۆشخانه‌كه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: دوانه‌كه كوڕن و تائێستا له‌ژیاندان. وابڕیاره پشكنینی گشتیش بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستیی گشتی منداڵه‌كان بكرێت.