چین وانه‌ى خاوێنكردنه‌وه‌ و چێشتلێنانى له‌ قوتابخانه‌كانیدا زیاد كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چین وانه‌ى خاوێنكردنه‌وه‌ و چێشتلێنانى له‌ قوتابخانه‌كانیدا زیاد كرد

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (تایمز)دا هاتووە، وەزارەتی پەروەردەی چین لە تەمەنی شەش بۆ 12 ساڵییەوە، دانانی پۆلی زۆرەملێی لەسەر بنەماکانی چێشتلێنان و خۆخاوێنکردنەوە لە پرۆگرامی خوێندکاراندا زیاد کردووە.

 ڕایشیگەیاند: ''خوێندکارە سەرەتایی و لاوەکیەکان وا بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داهاتووەوە دەست بکەن بە پۆلی ناچاری ''بنچینەکانی پرۆگرامی کارامەیی ژیان''.

بە گوتەی وەزارەتی پەروەردەی چین، ماوەی یەک وانە لە هەفتەیەکدا یەک کاتژمێر دەبێت لەناو پەروەردەی زۆرەملێدا، کە کاری ماڵ و حەمام و پاراستنی سەرەتایی ئامێرەکانی ماڵ و چەند وانەی تر لەخۆ دەگرێت.

وەزارەتی پەروەردەی چین ڕایگەیاند، وانەکانی تر بریتین لە جیاکردنەوەی جلوبەرگ بۆ شوشتن و بەکارهێنانی پاککەرەوەی گونجاو و گسکدانی پۆلەکان و ڕێکخستنی نووسینگە و کورسییەکانی قوتابییان.