شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ناوچەکە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ناوچەکە دەکات

لە ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلێكی گەرما ڕوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.

لەمبارەیەوە سادق عەتیە كەشناسی عێراقی بڵاوی كردەوە لە ڕۆژی سێشەممەوە پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق بەرز دەبێتەوە.

عەتیە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك" بڵاوی كردەوە كە ناوچەكە لە چەند رۆژی رابردوودا پلەیەكی گەرمای نزمتری بەخۆوە بینیوە لەچاو هەمان كاتدا لە ساڵانی رابردوو، بەڵام لە سێشەممەی داهاتووەوە پلەی گەرما جارێكی تر بەرز دەبێتەوە.