سەید عەلی حوسێنی کەسایەتیی ئایینی سەر بە رەوتی سەدر، سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پۆستی سەرکۆمار توویتێکی بڵاو کردەوە و تیایدا رایدەگەیەنێت کە بڕیارەکەی دادگا زیانی هەیە نەک سوود.
حوسێنی لە توویتێکیدا رایگەیاند: "ئەو قەیرانە سیاسییەی کە دڕێژەی هەیە لەم کاتەدا ، دەبێتە هۆکاری دواخستنی پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی و پەکخستنی ❪ پەسەندکردنی بوودجەی گشتی❫ وێرای ئەوەش دەبێتە هۆی ئیفلجبوونی تەواوی ئەو کارانەی کە پەیوەستە بە عێراق لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا".
روونیشی کردەوە: "بە هۆکاری ئەوەی دادگای فیدراڵی شیکردنەوەیەکی نادەستووری ڕاگەیاندووە لەبارەی دانانی چۆنییەتی کۆبوونەوەکانی هەڵبژاردنی پۆستی سەرکۆمار لەکاتێکدا دەبێت بە نیوە کۆ یەک بێت واتا پێویستی بە 166 دەنگە ، نەک بە ئامادەبوونی سێ یەکی ئامادەبووان".
لە توویتەکەیدا ئەو کەسایەتییە ئایینییەی سەر بە رەوتی سەدڕ نووسیویەتیشی "بەڵێ ڕاستە بڕیاری دادگای فیدراڵی پەیوەستە بەڵام دروست نییە و بە هیچ شێوەیەک دەستووری نییە، لە کاتێکدا ڕێز و پشتگیری دادگای عێراقی دەکەین ، داواکارین لەو بریارەدا بە خۆیدا بچێتەوە، چونکە زیانی هەیە نەک سوود".