بەرپرسێكی رووسیا: دەتوانین لە نیو كاتژمێردا تەواوی وڵاتانی ناتۆ خاپوور بكەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەرپرسێكی رووسیا: دەتوانین لە نیو كاتژمێردا تەواوی وڵاتانی ناتۆ خاپوور بكەین

ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپرسێكی رووسی نزیك لە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا رای گەیاند ئەگەر جەنگی ئەتۆمی هەڵبگیرسێت، ئەوا رووسیا دەتوانێت لە نیو كاتژمێردا، تەواوی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ خاپوور بكات.

دیمیتری روگوزین سەرۆكی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی "رووسكۆزمۆس" سەر بە كرملین، كە بەرپرسێكی نزیك لە سەرۆكی رووسیایە، ئاماژەی بەوە كردووە كە ئامانجی پیاوە بەهێزەكە، شكاندنی رۆژئاوای دوژمن و رەشكردنەوەی ئۆكراینایە لەسەر نەخشە.

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی لە زاری روگوزینی تەمەن 58 ساڵی گواستەوە كە هاوپەیمانیی ناتۆ شەڕێكی لە دژی رووسیا هەڵگیرساندووە، بەبێ ئەوەی رای بگەیەنن، بەڵام شتەكە بۆ هەمووان روون و ئاشكرا بووە.

دەشڵێ لە ئەگەری روودانی جەنگی ئەتۆمیدا، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ماوەی نیو كاتژمێردا خاپوور دەكەن، بەڵام پێویستە ڕێگە بە هەڵگیرسانی ئەم جەنگە نەدرێت، چونكە جەنگی ئەتۆمی لە كۆتاییدا زیانەكەی بۆ هەموو زەوی دەبێت.