بەندكراوێك لەگەڵ پاسەوانێكی بەندیخانە رادەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەندكراوێك لەگەڵ پاسەوانێكی بەندیخانە رادەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە هەواڵی راكردنی بەندكراوێك لە بەندیخانەیەكی ئەمریكا لەگەڵ خانمە ئەفسەرێكی ئێشكگری پاسەوانی بەندیخانەكە، سەرنجی میدیاكانی جیهانی راكێشا و دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتەوە.

پۆلیسی ئەمریكی چەند ڕۆژێكە دەستی بەگەڕان كردووە بەدوای بەندكراوێكی تەمەن 38 ساڵ بەناوی كەیسی وایت، كە تاوانبارە بەكوشتن و لەلایەن فیكی وایت خانمە ئەفسەرێكی تەمەن 56 ساڵ، لە بەندیخانەی ناوچەی لۆدردێل لە ویلایەتی ئالابامای ئەمریكا رزگار كراوە و لە رۆژی 29ی نیسانەوە بەیەكەوە رایانكردووە.

میدیاكانی ئەمریكا وێنەی بەندكراوەكە و ئەفسەرەكەیان بڵاوكردووەتەوە و گومان دەكرێت بەندكراوەكە و ئەفسەرەكە پەیوەندییەكیان دروست كردبێت.

لەمبارەیەوە ریك سینگلتۆن فەرماندەی پۆلیسی ناوچەكە بە تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی راگەیاندووە هەردوو كەسەكە بە ئۆتۆمبێلێك رایانكردووە و ئەفسەرەكە بە هاوكارەكانی گوتووە بەندكراوەكە دەبات بۆ دادگا، دوای ئەوەی رایانكردووە، لە دووری ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكەیان لە پاركی مۆڵێكدا جێهێشتووە و ئۆتۆمبێلێكی فۆردیان كڕیوە و بەرەو شوێنێكی نادیار رۆیشتوون.

جێی باسە كەیسی لەلایەن دادگاوە بڕیاری بەندكردنی بۆ ماوەی 75 ساڵ بۆ دەرچووە لە بەرانبەر چەند تاوانێك كە لە ساڵی 2015 ئەنجامی داون، ئێستاش پۆلیس دیارییەكی بەبڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمریكی راگەیاندووە بۆ هەر كەسێك كە زانیاری لەبارەی تاوانبارەكەوە ئاشكرا بكات.