بەوێنە.. لە هەڵەبجە پەرستارانى مامانى خەڵات کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. لە هەڵەبجە پەرستارانى مامانى خەڵات کران

ئەمڕۆ یەکشەممە (٨|٥\٢٠٢٢)، لە هەڵەبجە ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو، تێیدا خەڵاتى ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەک لە پەرستارانى مامانى کرا، کە خزمەتى هەڵەبجەیان کردبوو.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى هەڵەبجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە بۆنەى ٥ـى ئایار کە ساڵڕۆژى پەرستارى مامانییە، وەک بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستیى هەڵەبجە، ئەمڕۆ یەکشەممە (٨|٥\٢٠٢٢)، ڕێوڕەسمێکمان ڕێک خست و تێیدا خەڵاتى ڕێزلێنانمان پیشکەش بە مامانەکانی سنوورى بەڕێوەبەرایتیمان کرد کە ژمارەیان ١٧ کەس بوون".

ڕوونیشى کردەوە: "پیشکەشکردنى سوپاس و پێزانین لە هەموو کارێکدا بنەمایە بۆ ئەوەى کە کادرێکى بەهێزتر و چالاکتر هەبێت، ئەمەش بە قازانجى بەرژەوەندیى گشتیى دەشکێتەوە، بۆیە ئەمڕۆ بە ئەرکى خۆمم زانى و بە مافى ئەوانیشم زانى کە سوپاسیان بکەم".