له‌ به‌ریتانیا نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیدار بڵاو بووه‌ته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ به‌ریتانیا نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیدار بڵاو بووه‌ته‌وه‌

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا (HSA) حاڵەتێکی دەگمەنی تووشبوو بە نەخۆشیی 'مەیموون پۆكس'ی ڕاگەیاند.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ''مەیموون پۆکس (Monkey Pox) نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی دەگمەنی ئاژەڵە کە لە ساڵی 1958 دۆزراوەتەوە و بەهۆی گازلێدان، یان ڕووشاندن لەلایەن ئاژەڵێکی تووشبووەوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچە دوورەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا بڵاو دەبێتەوە''.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بە تا و ئازار لە سەردا سەر هەڵدەدات و بە دوایدا ئازاری ماسوولکە و پاشان هەڵمژینی گرێ لیمفییەکان کە دەبێتە هۆی ماندووبوون و دەرکەوتنی ڕەشێکی شێوە ئاوڵاوی، کە بە کەرتێکی دەرەکی داپۆشراوە، لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانییەوە نزیکەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە ئاشکرا بکرێت و نیشانەکانیشی لە دوو بۆ پێنج هەفتە دەخایەنێت.