كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانکۆی سەلاحەدین به دروشمی (له پێناو هونه‌رێكی باڵا و ئه‌كادیمی) فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی دەکات.
بڕیارە به چاودێری پ. ی. د. كامەران یونس محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی به‌شه هونه‌ر‌ییه‌كانی كۆلیژەکە به دروشمی (له پێناو هونه‌رێكی باڵا و ئه‌كادیمی) ساز بکات کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
فیشتیڤاڵەکە لە رۆژانی 8 تاوەکوو 10ی ئایاری 2022 لەم شوێنانە بەڕێوەدەچێت کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە:
- ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 8/5/2022، به‌شی شێوه‌كاری، هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین كاتژمێر 10ی به‌یانی.
- ڕۆژی دووشه‌ممه 9/5/2022، به‌شی موزیك، هۆلی ڕۆشنبیری - ڕێگای كه‌ركووك كاتژمێر 11ی به‌یانی.
- ڕۆژی سێشه‌ممه 10/5/2022، به‌شی سینه‌ما و شانۆ، هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین كاتژمێر 10ی به‌یانی.