دوو بەرهەمی وەرگێڕانی ساسان عەونی چاپ و بڵاو کرانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دوو بەرهەمی وەرگێڕانی ساسان عەونی چاپ و بڵاو کرانەوە

ساسان عەونی نووسەر و وەرگێڕ، لە نوێترین چالاکیی وەرگێڕانیدا دوو کتێبی دیکەی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی  و چاپ و بڵاوی کردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کتێبەکان بریتین لە: هونەری دیپلۆماسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە نووسینی مارتن ئندێک، چۆن دیموکراسی لە تەکنۆلۆژیا ڕزگار دەکرێت؟ لە نووسینی: فرانسیس فۆکۆیاما کە ئەمەیان چاپی دووەمی کتێبەکە.

ئەم دوو کتێبە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان بڵاو کراونەتەوە.

ساسان عەونی نووسەر و وەرگیڕ، پێشتر لە بواری نووسین و وەرگێراندا چەندین کتێبی دیکەی چاپ و بڵاو کردووەتەوە کە هەندێکیان بریتین لە: چەند ڕەهەندێكی ڕێكخراوەیی، ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات، ململانێ و هەژموون، ڕوانین، ئامانجەكانی مۆسكۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.