لەناو بینای پەرلەمانی کوردستان پێرفۆرمانسی ''بێدەنگی ڕەشپۆش'' نمایش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەناو بینای پەرلەمانی کوردستان پێرفۆرمانسی ''بێدەنگی ڕەشپۆش'' نمایش دەکرێت

کۆمەڵێک لە خانمانی شانۆکار بە هاوکاریی سەندیکای هونەرمەندان لەناو بینای پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر پێرفۆرمانسێک لەژێر ناوی ''بێدەنگی ڕەشپۆش''دا نمایش دەکەن کە پەیامەکەی بەئاگابوونە لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ.

ئەم پێرۆفۆرمانسە ڕۆژی یەکشەممە 8/5/2022 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لەناو بینای پەرلەمانی کوردستان نمایش دەکرێت و دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، کاتژمێر 3:00 لە پارکی شار لە بەردەم قەڵای هەولێر جارێکی دیکە نمایش دەکرێتەوە. 

داڕشتنی بیرۆکە و دەرهێنانی ئەم پێرفۆرمانسە لەلایەن ''فرمێسک مستەفا'' بە هاوکاریی ''ژیار شاهۆ''، یاریدەری دەرهێنەر کراوە و ماکیاژی کارەکە لە ئەستۆی ''ئەلزام ئارام''ـە و بەشی ڕاگەیاندنەکەی ''ڕووبار خالید'' بەڕێوەی دەبات و ئەو ئەکتەرانەی تییدا بەشدارن، بریتین لە: نەسـرین حەسـەن، ئاشـــــــنا ڕەئــوف، بێســـتان ســــالار، ســەرگوڵ حســێن، شـــــــــــادی ئـارام، نیشــتمان عەبدوڵا و کەنار ســــــــەرچڵ.

''بێدەنگی ڕەشپۆش'' ناوی کارێکی پێرفۆرمانسی هونەرییە، گوزارشت لە چەند فیگورێک دەکات کە لە دەرئەنجامی توندوتیژیی کۆمەڵایەتیدا بوونەتە قوربانی و جارێکی دیکە دێنەوە لامان و بە دەنگی خۆیان دەمانخەنە ژێر بەرپرسیاریەتی ئەوەی کە بۆ لە ئاستی ئەم تاوانانەدا بێدەنگیمان هەڵبژاردووە و ئێمە چی بکەین تا بتوانین ئەو دیاردە مەترسیدارە نەهێڵین؟

نێوەرۆکی ئەم پێرفۆرمانسە باس لە یەکسانی و مافپەروەری و مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی دەکات بۆ ئەوەی جێگەی توندوتیژی بگرێتەوە.

ئەم نمایشە دە خولەکە لە فۆرمی هونەری پێرفۆرمانسی بەرهەڵستیدایە کە ئەم فۆرمە شانۆییە لە شوێنە گشتییەکاندا نمایش دەکرێت و فۆرمێکی جیهانییە.