كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x
ھۆگر نێروەیی 07/05/2022

مینەكانی پەكەكە، یەك جاریش بە قاچی داگیركەرێكدا ناتەقنەوە!

قەت كەستان بیستووتانە ئەو مینانەی پەکەکە لە سنووری ئامێدی و تەواوی ئەو سنوورانەی لەژێر دەسەڵاتی خۆی دەیانچێنێ و دەیاننێتەوە، بە هێزێكی داگیركەر یان بە سەربازێكی سوپای توركیادا یان بە قاچی نەیارێكی كورد و كوردستاندا تەقیبێتەوە؟ من دڵنیاتان دەكەمەوە و وەك چۆن تا ئێستا ئەوەتان نەبیستووە، لە ئایندەش نایبیستن. مینە چێنراوەكانی پەكەكە تەنیا بە خەڵکی سڤیل، بەتایبەتی بە کورد و پێشمەرگە یان گەشتیارێك یان جووتیارێكی كورددا دەتەقنەوە. ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە، کە پەکەکە ئەو مینانە نە بۆ سوپای تورکیا داده‌نێته‌وه‌ نە بۆ هیچ هێزیكی داگیركەر و نەیاری كوردستان، بەڵکوو ڕێک ئامانجیان داگیرکردنی خاکی کوردستانە، ئەو مینانە بۆ کورد و پێشمەرگە دادەنێتەوە.

زیرەکیی مینی پەکەکە، لە تایبەتمەندیی ناسینەوەی دەموچاوی مۆبایلی زیرەکی apple پێشکەوتووترە! ڕەمزی سەر شاشەی apple تەنیا بە دەموچاوی خاوەنەکەی دەکرێتەوە، مینی پەکەکەش تەنیا بەوانەدا دەتەقێتەوە کە ئامانجیانە و ھەرگیز بە خاوەنی خۆیاندا ناتەقێتەوە! پەکەکە باش دەزانێت سوپای تورکیا ھەموو تەکنەلۆجیای سەردەمی لەبەردەستدایە، ھیچ مینێکی ئەمان نییە بتوانێ لە ئامێرەکانی ئەواندا نەخوێنرێتەوە، بەئاسانی و بەدووریی چەند مەترێک پووچەڵ دەکرێنەوە، بەبێ ترس ئەو ڕێگایە تێدەپەڕێنن و داگیری دەکەن، بەڵام ئەوە خەڵکی سڤیلە کە کوردن و دەبنە قوربانیی ئەو مینانە کە چەند جاریش بوونەتە قوربانی، ھەروەھا پێشمەرگەیە، کە تەکنەلۆجیای زۆر باش و پێشکەوتووی لەبەردەستدا نییە و زۆر جار مینی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلەکانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و شەھیدی کردوون.

لەوەتەی پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی دروست بووە، سێ مینی پێدا تەقیونەتەوە، مینی سەدام، مینی داعش، مینی پەکەکە! مینی سەدام و مینی داعش مینی دوژمن بوون، مینی تۆقاندنی شوناسی کورد بوون، مینی ڕق و کینەی خۆیان بوو بەرامبەر بە کورد، مینی ئەوە بوون کە کورد جارێکی دیكە نەگەڕێتەوە بۆ ئەو خاکەی کە مینی لێ دانراون. مینی پەکەکەش ھەمان مینی ڕق و کینەی داعش و سەدامە، كە بەرامبەر بە شوناسی کورد ھەیانبوو، ھەمان مینی داعش و سەدام بۆ نەگەڕانەوەی کورد بۆ ئەو خاکەی، مینی لێ دانراون.

لە ڕووی سایکۆلوژییەوە ھیچ جیاوازییەک لەنێوان ھەر سێ مینەكەدا نییە، تەنیا ئەوە نەبێت، مینی سەدام لە قوماشی دیکتاتورێک و لە دروینی بەعسی نەیاری کورد بوو، مینی داعش لە قوماشی ئیسلام و لە دروینی وڵاتانی ئیقلیمی بوو، بۆ لێدان لە پێگە و ئابووریی کوردستان، مینی پەکەکەش لە قوماشی کوردە و لە دوورینی تورکیایە بۆ خاکی کوردستان.

مینی پەکەکە مینی نەگەڕانەوەی کوردە بۆ ئەو خاکەی كە مینی لێ دانراون، گەر ئاوڕێک لە ڕابردوو بدەینەوە، بەدرێژایی ئەو چل ساڵەی پەکەکە دامەزراوە، ھەردوو قاچی خۆی لە ھەر مەترێکی خاکی ئازادی کوردستان لە ھەر چوار پارچەی کوردستان دانابێت، دوای ماوەیەک ئەو خاکە لای داگیرکەرانی کوردستان داگیر کراوە. گەر ھەندێک خاک و ناوچەش داگیر نەکرابن، لای داگیرکەران بە مەبەست بووە.

پەکەکە لەو ناوچانە بووە بە ھێزی بەوەکالەتی ئەوان و ئەجێندای ئەوانی پراکتیزە کردووە، ئەو خاکەی ئێستا پەکەکە لێیە، سبەی داگیرکەران داگیری دەكەن، داگیریش نەکرێت، شوناسی کوردی لێ نامێنێت و ئەجێندایەکی دیكە جێگای دەگرێتەوە.
لە کۆتاییدا، ئەو مینەی بە دوو گەنجی دانیمارکیدا تەقییەوە، بۆ دوو گەنجی کورد، بۆ دوو پێشمەرگە دانرابووەوە، بەڵام لە بێشانسی، ئەو دوو گەنجە دانیمارکییە لەوپەڕی دونیاوە ھاتن و بەسەر ئەو مینەی پەكەكەدا كەوتن.