كوردێک دەبێتە ئەندامی لیژنەی دادوەریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی شانۆیی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كوردێک دەبێتە ئەندامی لیژنەی دادوەریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی شانۆیی

كوردێك دەبێتە ئەندامی لیژنەی دادوەریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی شانۆیی لە تونس و زانیاری لەسەر ئەو فێستیڤاڵە دەخاتە ڕوو.

لەمبارەوە، ئەمڕۆ شەممە 7ی 5ی 20200، نەجات نەجم، شانۆكار و دەرهێنەر، كە ئێستا دەستنیشان كراوە بۆ ئەندامی لیژنەی دادوەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شەعانبی شانۆیی هاوچەرخ لە وڵاتی تونس، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەم فێستیڤاڵە 10یەمین فێستیڤاڵە لە وڵاتی تونس، كە ساڵانە بەڕێوە دەچێ و لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان دەكرێت، بۆ ئەمساڵیش من وەك تاكە كوردێك بۆ لیژنەی دادوەری دەستنیشان كراوم”.

گوتیشی: “لە فێستیڤاڵەكەدا 20 نمایشی شانۆیی، كە لە 13 وڵاتەوە هاتوون، بەشدارن و نمایش دەكرێن، ئەمڕۆ شەممە 7ی 5ی 2022 نمایشە شانۆگەرییەكان دەست پێ دەكات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت”.